کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپیشاندانی به‌ڕبڵاو دژبه‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ڕۆژی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچانه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی ڕۆژئاوا و كوردستانی توركییه‌ له‌وانه‌ دیاربه‌كر و هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانی سلێمانیه‌ و هه‌ولێر له‌ هه‌ریمی كوردستان، خۆپیشاندانیان له‌ دژی هێرشه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌نجام دا. شایانی باسه‌، هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌شاری سلێمانیه‌ به‌ كۆبوونه‌وی‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌، هاوڕێ “حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م هێرشه‌ جه‌نایه‌تكارانه، بانگهێشتی خه‌ڵكی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی كرد كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ئازادی و ئێنسانییه‌ت بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و سیاسه‌تی ته‌جاوزكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ دژی خه‌ڵكی كوردستانی سورییه‌ سووك و رسوا بكه‌ن‌ و به‌ په‌ره‌پێدان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان پێش به‌ جه‌نایاتی زۆرتری توركییه‌ له‌ كوردستانی سورییه‌ بن. هه‌روه‌ها له‌ شاری سنه‌ سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ كردنی ئه‌مشاره‌ و ترسی كاربه‌ده‌ستان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، كۆمه‌ڵێك له‌ هاووڵاتییان و پارێزه‌ره‌كانی ئه‌مشاره‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌، ئه‌م جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان مه‌حكووم كرد. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ شه‌پولی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌ ته‌نیا له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئورووپا و ئامریكا له‌ ڕۆژانی داهاتوودا په‌ره‌بسنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی مه‌ترسیدار به‌هۆی خۆڵبارین له‌ ئۆستانی كرماشان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah