ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، به‌سه‌دان كه‌س له په‌ناخوازانی نیشته‌جێی دوورگه‌ی “لێسبووس”ی یونان، له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به بارودۆخی په‌ناخوازان له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌ناخوازانی نیشته‌جێ له دوورگه‌كانی لێسبووس، سامۆس و خیووس، له بارودۆخێكی نه‌شیاودا ده‌ژین و له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌سه‌دان په‌ناخوازی كه‌مپی لێسبووس له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنیه چه‌ندین پڵاكاری به ناوه‌ڕۆكی “ڕزگاری بۆ هه‌مووان” و “كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كات”، ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌ره مه‌حه‌لییه‌كان، حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی په‌ناخوازانی نیشته‌جێ له دوورگه‌ی لێسبووس به‌م هۆكاره بووه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، بڕیاره هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له دانیشتووانی دوورگه‌ی “موریا” كه زۆربه‌یان به‌ساڵاچوون، بگوازرێنه‌وه بۆ یونان. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌وڵه‌تی یونان،بڕیاره ٩٠٠ كه‌س له كه‌مپه‌كانی “خیووس و سامۆس”یش بگوازرێنه‌وه بۆ یونان.