ژوئن 24, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

خۆپیشاندانی به‌رین له‌ له‌هێستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له‌ ناڕازیانی له‌هێستان، له‌ ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هاتنه‌ده‌ر له‌ “په‌یمانی ئۆرووپایی داكۆكیكاری مافه‌كانی ژن”، ده‌ستیان دایه‌ خۆپیشاندان.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م په‌یمانه‌ كه‌ ناوی “كۆنوانسیۆنی ئیستانبۆڵ”ه‌ له‌ ساڵی ٢٠١١دا له‌ دانیشتنی شۆڕای ئۆرووپا له‌ تۆركییه‌ واژۆ كراوه‌. كۆنوانسیۆنی ئیستانبۆڵ كه‌ به‌رپرسانی له‌هێستان له‌ ئێتسادا دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ئامرازی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ له‌ بوار یاساییه‌وه‌ به‌ ئامانجی ڕێگری له‌ توندوتیژیی دژبه‌ ژنان له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی یاساداڕێژه‌ری ئۆرووپا په‌سه‌ند كراوه‌. شایانی باسه‌ كاربه‌ده‌ستانی له‌هێستانی له‌م دوایانه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ ئه‌م په‌یمانه‌ به‌ فه‌رمی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ له‌گه‌ڵ یاساكانی ئه‌م وڵاته‌ ناكۆكه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری نوورئاباد مه‌مه‌سه‌نی

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌لوه‌ند

rezan

مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی وێزگه‌ی بیدخوون

rezan

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی چوار كرێكار له‌ ئیسفه‌هان و ئیلام

rezan

ماڵئاوایی له‌ ژیانی هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی بزۆتنه‌وه‌ی كۆمۆمیستی  و بزۆتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی كوردستان

rezan

گیان له‌ ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی شاری بانه‌

rezan
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
سایتی سیاسی هوالنیری