کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی به‌ربڵاو له‌دژی هێرشی ده‌ره‌ندانه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ وڵاتانی ئۆرووپایی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ئۆرووپا، ئه‌مریكا و ئۆستڕالیا له‌وانه‌، “ستكهۆڵم، یۆتوبۆری، كۆڵن، بێرلین، فڕانكفۆرت، لاهه‌، هێلسینكی، ئاتێن، كۆپێنهاگ، سیدنی، تۆرێنتۆ و سلۆ”، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وێرای مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، توڕه‌یی خۆیان له‌ئاست ئه‌م هێرشانه‌ نیشان دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی ئۆرووپا یه‌ك ده‌نگ و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “ڕۆژئاوا ته‌نیا نییه‌”، “بژی خۆڕاگری ڕۆژئاوا” و “ئه‌ردۆغانی تیرۆریست” پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند. خۆپیشانده‌ران وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌ڵوێستی سه‌رشۆڕانه‌ و بێده‌نگی ده‌وڵه‌تانی وڵاتانی ئه‌مریكایی و ئۆرووپایی، خوازیاری هه‌وڵی جدی له‌ئاست ڕاگرتنی هێرشی ده‌ڕه‌ندانه‌ی توركییه‌ بۆ سه‌ر كوردستانی سوورییه‌ بوون. پێ ده‌چێت كه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتووشدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی وه‌ها حه‌ره‌كه‌تێكی گه‌وره‌، ناچاركردنی ده‌وڵه‌تانی ئاڵمان، نۆروێژ، سۆئێد، فه‌نلاند و فه‌ڕانسه‌ بوو به‌ ڕاگرتنی فرۆشی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ توركییه‌. بێگومان درێژه‌ی وه‌ها خۆپیشاندانێكی جیهانی ده‌توانێت وڵاتانی ئۆرووپایی و ئه‌مریكایی بۆ ڕاگرتنی ماشینی جه‌نگی توركییه‌ له‌ قه‌تڵ وعامی خه‌ڵكی بێ دیفاعی ڕۆژئاوا و ئاواره‌كردنی زیاتر ئه‌م خه‌ڵكه‌ بخاته‌ ژێر گوشاره‌وه‌ تا ڕێكاری جدی تر له‌ئاست ئه‌م هێرشانه‌ بگرنه‌ به‌ر.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah