بنەماڵە و کەسوکاری نۆ پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە چەند مانگی پێش ئێستا لە لایەن دەوڵەتی توركیە دیپۆرتی وڵاتی سووریه و له‌وێیشه‌وه ڕادەستی چه‌كدارانی بەرەی نوسرە کراون، بۆ جاری دووهه‌م لە بەردەم سه‌فاره‌تی توركیه لە تاران کۆبوونەوە و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم ئاستەنگیان بۆ بنەماڵەکان دروست کردووە و نەیانهێشتووە نزیکی باڵیۆزخانەی تورکیه ببننەوە و له كۆتاییدا هێرشیان کردووه‌ته سەر بنەماڵەی ئه‌و ٩ په‌نابه‌ره و بڵاوه‌یان به خۆپیشاندانه‌كه كردووه. شایانی باسه ئەو پەنابەرانە کە خەڵکی شارەکانی “پاوە” و “سەردەشتن” لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئەمساڵ لە کاتێکدا ده‌یانه‌ویست لە ولاتی توركیه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌ون، لە لایەن پۆلیسی تورکیە دەستگیر و پاشان ڕادەستی چه‌كدارانی بەرەی نوسرە لە سوریه کراون.