ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك كرێكاری به‌لووچ له فه‌له‌كه‌ی كرێكاری زاهیدان له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه شێلدراون و پاش برینداربوونیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شێك له كرێكاران برینه‌كانیان سه‌خت بووه به‌ڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران له جێگه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاریانیان كردووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا شه‌پۆلێكی به‌رینی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیانی به‌لووچ له شاری زاهیدان ده‌ستیپێكردووه و لاینكه‌م ٧٠ كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ڕۆژی ڕابردووش له ئیستادیۆمی فوتباڵی ئه‌و شاره ١٥ لاوی كوڕ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.