به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، خۆكوژی ڕۆژ به‌ڕۆژ له نێو لاوانی ئێرانی دا په‌ره ده‌ستێنێت. ئێران له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناه‌وه‌ڕاست، جایه‌گای سێهه‌می هه‌یه له بواری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له نێو لاوان دا.
به پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ڕۆژانه پتر له ١٥ كه‌س له ئێران ده‌ست ئه‌ده‌ن به خۆكوژی و ئه‌و خۆكوژیانه‌ش زۆرتر له نێو كه‌سانی ١٥ بۆ ٣٥ ساڵدایه. به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی لانیكه‌م ١٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستیان بۆ خۆكوژی بردووه، یانی له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س دانیشتووی ئه‌و وڵاته، ١٢٥ كه‌س ده‌ستیان داوه‌ته خۆكۆژی كه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ٦ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه كه لاوانی ئێرانی به هۆی بێكاری، فه‌قر و ئێعتیاد، نه‌بوونی ئازادی، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی به‌رابه‌ری په‌روه‌ده، فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی و ته‌فرێحی كه حاسڵی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه، تووشی نائۆمێدی و خه‌مۆكی ده‌بن. به تایبه‌ت كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوودا به هۆی جه‌و و فه‌زای ئه‌منییه‌تی كه ڕژیم درووستی كردووه و هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، ئاستی خۆكوژی له نێو لاوان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.