کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” له‌ تاران

خۆكوژی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ تاران 3

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن حسێن پور” یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌.

خۆشكی “حسێن حسێن پور” له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ براكه‌ی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له‌ برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته‌‌ خۆكوژی و به‌شێكیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.