له درێژه‌ی خۆكوژییه زه‌نجیره‌یه‌كانی كادری ده‌رمان، په‌ره‌ستارێكی بێهۆشی به ناوی “به‌هار كه‌ره‌م نژاد” له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “به‌هار كههرم نژاد” به‌هۆی گوشاری زۆری كاری و دۆخی ناله‌باری مه‌عیشه‌تی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی. دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش په‌ره‌ستارێكی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی كرماشان به به‌هۆی نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی قهراردادهكهی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنابوو. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر له ١٩٠ كه‌س له ئێران ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و ٦٦ له سه‌دیان ژن بوون.