ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، “وه‌حید چاوه‌ران” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ریدا ده‌ستی دایه خۆكوژی و به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
“وه‌حید چاوه‌ران” ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له كاتی چوونه‌ده‌روه له وڵات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پاێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه دواتر له‌لایه‌ن ده‌زڕگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی ده‌ر‌بازبوونی نایاسایی له سنوور”، “هاندانی خه‌ڵك بۆ تووندیژی”، ” تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ١٢ ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی زاهیدان مه‌حكووم كرا. “وه‌حید چاوه‌ران” ڕۆژی دووشه‌ممه دژ به‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه ده‌ستی دایه خۆكوژی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوبه‌ندیه‌كانیه‌وه ڕزگار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه.