له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی “پارسا نامداری” لە شوێنی کارەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی زانیارییه‌كان، “پارسا نامداری” له كارگه‌ی میكانیكی ئۆتۆمبێل كاری ده‌كرد و به هۆی گۆشاری ئابووری و هه‌ژارییه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. جێی ئاماژه‌یه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی‌دا له سه‌دا ٧٠ی دانیشتووانی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و به هۆی گۆشاری زۆره‌وه تووشی خه‌مۆكی و نائۆمێدی بوون و ڕێژه‌ی خۆكۆژی به‌رده‌وام له زیادبووندایه.