ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “هاوژین موسته‌فاپور” له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هاوژین موسته‌فاپور” به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی خۆی له بینایێكی پێنج نهۆمی كۆتایی به ژیانی هێناوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “فه‌رزانه قادری ئه‌قده‌م” له ڕیگه‌ی هه‌ڵواسینی خۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنابوو. شایانی باسه كه به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ئازادی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه، سۆنامی خۆكوژی له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستی پێكردووه.