له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی خوێندكاری خه‌ڵكی یاسووج له‌لایه‌ن چه‌ند كوڕی هاودانشگاهیه‌وه ڕفێندراوه و پاش ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت، به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ری و فیلمه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌دوای ئه‌و ڕووداوه، قوربانی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به وته‌ی دادستانی یاسووج، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌دواداچوونیان بۆ تاوانباران كردووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا هه‌موویان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ده‌ڵێن: چه‌ند ڕۆژ پێش ڕووداوه‌كه، تاوانباران له‌گه‌ڵ قوربانی دا بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و به بیانووی بێڕێزی كردنی كچه‌كه، پلانی قێزه‌ونیان بۆ داڕشتووه. ڕوودانی ڕۆژانه ده‌یان تاوانی له‌و جۆره له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی له جیاتی په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی پاڵپشتی له ژنان، یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دژه ئینسانی حیجاب و عیفاف په‌سه‌ند ده‌كات.