به‌یانی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كچێكی لاوی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “سوونیا ڕه‌سووڵ نژاد” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سوونیا ڕه‌سووڵ نژاد” خه‌ڵكی گوندی “كهلاكین”ی سه‌ر به شارستانی پیرانشاره و به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی، له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئازادی، كولتووری پیاوسالاری و ناچاركردنی منداڵان به هاوسه‌رگیری، هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كان، بێكاری و بێ هیوایی، هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له كوردستان و ئێرانه.