ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، پاش ئازادبوونی له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستدڕێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر ئه‌و لاوه و كاتێك ئازادیان كردووه هه‌ڕشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و وێدیۆكانیان لێكردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌و كچه بێ تاوانه پاش ئازادبوونی له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ئوستانی ئیلام بووه و خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و كچه كۆبوونه‌ته‌وه و دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وتووه‌ته‌وه.