به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، “ئه‌سرا محموودپور” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ و كچی یه‌كێك له‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری پیرانشار به‌ناوی “ئیسماعیل” له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئه‌سرا” به‌هۆی بینینی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ر جه‌سته‌ی باوكی و هه‌روه‌ها گۆشاری ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌یان، تووشی داڕمانی ده‌روونی بووه و ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیسماعیل محموودپوور” ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم دا بووه و پاش ئازادی توانای قسه‌كردنی نه‌بووه و له ماڵه‌وه به‌سته‌ری كراوه، كاتێك كچه‌كه‌ی ئه‌و باروودۆخه‌ی باوكی ده‌بینێت به ته‌واوه‌تی تێك ئه‌چێت و خۆی ئه‌كوژێت.