به پێی هه‌واڵێكه له شاری سنه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی شاره‌داری سنه به ناوی “ئه‌هوه‌ن عه‌باسی” به هۆی ده‌ركرانی له‌و ناوه‌نده هه‌روه‌ها هه‌ژاری و گوشاری مه‌عیشه‌تییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كرێكاره ماوه‌ی ١٠ ساڵه له شاره‌داری سنه كارده‌كات و به بێ هیچ هۆكارێك له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه به بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌و ناوه‌نده ده‌رده‌كرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت. جێی ئاماژه‌یه كه پێش هاتنی ساڵی تازه كرێكارانی شاره‌داری سنه چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده ئه‌نجام دابوو و به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كردبوون.