له ڕۆژانی ڕابردوودا، كادرێكی ده‌رمان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌ورێز به ناوی دكتۆر نه‌رگس محه‌ممه‌دپور، به‌هۆی گوشاری كاری و دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دكتۆر نه‌رگس محه‌ممه‌دپور ڕزیدنتی قۆناغی كۆتایی له زانكۆی زانیاری پزیشكی ته‌ورێز بووه و به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، خۆكوژی كادری ده‌رمان قه‌تڵی حكوومه‌تیه. گوشاری كاری، جیاوازی و هه‌ڵاواردن، نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاوی به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی خۆكوژی له نێو كادری ده‌رمانی ئێرانه.