ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، فاتمه سولەیمانی، تەمەن ١٢ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین، به‌هۆی گوشاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خزمه‌كانی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی فاتمه كچه‌كه‌ی به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و دوو جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه. پێشتر فاتمه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتبوو كه ئه‌گه‌ر وازی لێ نه‌هێنن كۆتایی به ژیانی دێنێت. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی منداڵ هاوسه‌ری، ژنكوژی و خۆكوژی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی یاسا بۆ پاڵپشتی له ژنان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.