کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆكوژی قوربانیه‌كی منداڵ هاوسه‌ری له‌ شاری خۆی

خۆكوژی قوربانیه‌كی منداڵ هاوسه‌ری له‌ شاری خۆی 3

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی قوربانی منداڵ هاوسەری بەناوی “ڕاحەلە ڕاهدار” لە ماڵی باوکی لە شارۆچكه‌ی کۆتۆلی سەر بە شاری خۆی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕاحلە ڕاهدار” لە تەمەنی ١٤ ساڵی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر بە شوو دراوه‌ و دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر ژیانی هاوبەشیدا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ڕاحله به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی و كاتێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕێك نه‌كه‌وتووه‌، ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی.