ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو كچی مێرمنداڵ له شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌ڵماس، به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “موژده محه‌ممه‌دی” و كچێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی گوندی “گۆزه‌ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس به ناوی “ڕۆژینا ڕه‌نجبه‌ر”، به هۆكاری كێشه‌ی خێزانی له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه. نه‌بوونی و هه‌ژاری، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له‌ته‌مه‌نی منداڵی، كولتووری پیاوسالاری، نه‌بوونی ئازادی، بێكاری و بێ هیوایی له سه‌ره‌كی‌ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له كوردستانه.