سەرلەبەیانی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، بەندکراوێک بە ناوی “ئەمیر شەهبازی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ورمێ، لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ئهو شاره لە ڕێگەی خواردنی حەبهوه هەوڵی خۆکوشتنی دا و بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوه.
بهپێی زانیارییهكان، “ئەمیر شەهبازی ڕۆژی” ڕابردوو بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان و بە بیانووی “هەبوونی مۆبایل” بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت. ناوبراو ٧ ساڵ لهوهبهر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه بە تۆمەتی “دزی” سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی، بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسه كه لە دوای هەوڵی خۆکوژی ئەم بەندکراوە، هەموو هێڵەکانی پەیوەندی بەندی ژنان و پیاوانی بەندیخانەی ورمێ پچڕاوە.