له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی ماكوو به ناوی “محه‌ممه‌د دره‌فشی” له ناڕه‌زایه‌تی به ٨ ساڵ بیلاته‌كلیفی دووسیه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د دره‌فشی” ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش به مانگرتن له خواردن ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به بیلاته‌كلیفی دووسیه‌كه‌ی ده‌ربڕی به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داواكارییه‌كه‌ی نه‌داوه و ناوبراو ده‌ستی بردووه بۆ خۆكوژی و ئاگری له جه‌سته‌ی به‌رداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ورمێ له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.