به‌پێی ڕاپۆرتی كاوونی مافی مرۆڤی ئێران، “خالد پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانی مه‌ئموورانی زیندان جه‌سته‌ی خۆی ستاندووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، “خالد پیرزاده” ماوه‌ی سێ مانگه له مافی په‌یوندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین به ئاوهكوڵ جه‌سته‌ی خۆی ستاندووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. پێشتر به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به‌هۆی درووستكردنی تابلۆیێكی دارینه به وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كردبوو.