لە زیندانی ئاسایشی باڵای “ئەرەگهل”ی سهر به شاری قوونیهی توركیا، زیندانییەكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، وەك ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری توند و گوشاری هێزه ئهمنییهكانی زیندان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بە پێی زانیارییەكان، ماوەی ١٠ ڕۆژە، لە زیندانی ئاسایشی باڵای “ئەرەگهلی”، ٤٠ بهندكراو بە هۆی گوشار و گۆشەگیری توند لەسەریان مانی بێكۆتاییان لە خواردن گرتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی داواكارییەكانیان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوه جێبەجێ نەكراوە، یەكێك لە زیندانیەكان بە ناوی “یەعقوب بروكانلی” خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.