کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆبواردنی پزیشكی ده‌رمانگای نه‌وسوود له‌ ده‌رمانكردنی كۆڵبه‌رێكی بریندار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، پزیشكی بێهداری شاری نوسوودی سه‌ر به‌ ئوستانی كرماشان، له‌ ده‌رمانكردنی كۆڵبه‌رێكی بریندار خۆی بواردووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كۆڵبه‌ره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌، پزیشكی ده‌رمانگای شاری نه‌وسوود به‌ بێڕێزیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی كردووه‌ و پێی وتووه‌ ده‌رمانت ناكه‌م تۆش مه‌جبوورنیت كۆڵبه‌ری بكه‌ی. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ دانیشتووانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌ژاری ڕوو له‌ كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیرمه‌وه‌ به‌چه‌كی سا‌چمه‌یی كراوه‌ته‌ ئامانج و لاقێكی به‌سه‌ختی برینداربووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانى حزبی سۆسیال دیموکراتى ئوتریش لە ڕاپەڕینى سەراسەرى ئێران

komalah

پشتیوانی زیاتر له‌ 1600 هونه‌رمه‌ند و سینماگه‌ری فه‌ڕانسه وئاڵمان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ له‌ئاست نه‌بوونی نان له‌و شاره‌

komalah

برینداربوونی ٢٧٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆی

komalah

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر قوتابیانی مه‌ده‌ره‌سه‌كانی سه‌قز

komalah