به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌یان به واكسێنه‌كانی ڕژیم و سپاردنی ئه‌م ئه‌ركه به كه‌سانی ناشاره‌زا، له وه‌شاندنی واكسێن خۆیان بواردووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م واكسێنه چینییه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك مه‌علووم بووه كه واكسێنه‌كه “به‌ره‌كه‌ت” بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه لێدانی واكسێن له لایه‌ن كارمه‌ندی ئاسایی یان به‌سیجییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م كه‌سانه هیچ زانیاریه‌كی پزیشكیان نییه و كه‌سانێك كه نه‌خۆشیی پێشوویان هه‌بووه، دو سێ ڕۆژ پاش وه‌شاندنی ئه‌م واكسێنه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه پێرسۆنێلی ده‌رمانگای ڕه‌وانسه‌ر په‌یوه‌ندییان به‌خه‌ڵكه‌وه گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه ئه‌گه‌ر ئه‌م واكسێنه له خۆیان نه‌ده‌ن خزمه‌تگوازیی بانكی و یارانه‌كانیان لێ قه‌تع ده‌كرێت.