بڕپێی فه‌رمانی سه‌رۆكی ئامووزش و په‌روه‌رشی “ده‌ماوه‌ند” به‌هۆی سیاسه‌تی جێاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی، ناونووسی خوێندكارانی كچ له قۆناغی كۆتاییدا له مه‌ده‌ره‌سه‌ی “گه‌رمابسه‌رد”ی ده‌ماوه‌ند قه‌ده‌غه كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مه‌ده‌ره‌سه‌یه ١٠ خوێندكاری كچ و ٢٤ خوێندكاری كوڕی هه‌یه و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووش‌دا به‌هۆی كه‌می ئیمكاناتی ئامووزشی و نه‌بوونی كلاسی ده‌رسی پێویسیت، كلاسه‌كان به‌شێوه‌ی ڕه‌شبه‌ڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئامووزش و په‌روه‌رشی “ده‌ماوه‌ند” به‌بیانووی “جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی” و “پێش‌گرتن له پێگه‌یشتنی پێشوه‌خته”، له ناونووسی كچانی خوێندكار ڕێگرییان كردووه.