کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خوێندکارانی پێشڕەو لە خەباتی رووبەروودا لەگەڵ ڕژیم

خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران 1

دەنگی شۆڕشی ئێران لە چل و پەێنجەمین رۆژی خۆیدا زیاتر لە زانکۆ و دانشکدەکانی سەرتاسەری وڵاتدا بیسترا. هەواڵەکان، ڕاپۆرت و ئەو ویدۆیانەی بڵاو بوونەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باسی ئەوە دەکەن کە کەسانی سەربە ڕژیم لە زانکۆکاندا، حەراسەتی و هێزی سەرتاپا چەکداریان لە بەرانبەر خوێندکارانی ناڕازی دەیان زانکۆ و کۆلیژدا بۆ توند کردنەوەی سەرکوت جێگیر کردوە. بەرگرتن لە چوونە ژورەوەی خوێندکاران بۆ نێو ناوەندە ئاموزشیەکان، هەڕەشە  و گرتن و هێرش بۆسەریان ئەوانی وادار کردوە بە دانی دروشمی دژی حکومەتی و وێستانەوەی خوێندکارانی کچ و کوڕ و مانگرتن لە بەرانبەریاندا بەرەو ڕوویان ببنەوە.

  لە زانکۆی بەهیشتی رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرین پێکهاتوە. خوێندکاران یەک دەنگ هاواریئازادی، ئازادی، ئازادییان کردوە. لە زانکۆی شەهید مەدەنی ئازەربایجانیش ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەی گەورە بەڕێوەچووە و خوێندکاران لە کۆبوونەوەی خۆیاندا خوازیاری ئازادی ئامیتا پاوێر بوون. خوێندکاران دروشمیان ئەدا:” خوێندکار هاوار بکە بۆ مافەکانت،ئازادی، ئازادی، ئازادی“. لە زانکۆی عەللامە، خوێندکارەکان بەبێ ئیزنی چوونە ژوورەوە لەپشت دەرگای حەوشەی زانکۆکان وێستابوون و هاوپۆلەکانیان دروشمیان ئەدا:” مەترسن مەترسن ئێمە هەموو پێکەوەین!”

  لە زانکۆی هونەری گیلان خوێنەکاران ئەم دروشمەیان بەسەر درگا و دیوارەکانەوە نووسیبوو:” کوا ئازادی؟“. خوێندکارانی زانکی پۆلی تێکنیک هاواریان دەکردمامۆستای خاوەن شەڕەف پشتیوانی پشتیوانی،خوێندکار دەمرێت زیلەت قەبوڵ ناکات“.

  لە زانکۆ جۆراو جۆرەکانی دیکە ئەم دروشمانە دەتورایەوە:” مردن بۆ دیکتاتۆڕ،من ژنێکی ئازادم،ئازادی، ئازادی، ئازادی، شەڕدەکەم،هەرکەسێک دەکوژرێت هەزاران کەسی لە پشتە،ژن، ژیان، ئازادی،سوێندبێ بە خوێنی یاران، ڕاوێستاوین تا پایان، و لەسەر بنێرەکانیان نووسرابوو:” خوێندکارەکان دەربکەن، زانکۆکان دادەخەین،خەریکە بەهار دێت، ئێمە هەست بە دەنگی پێی دەکەین.”

  رۆژی دووشەممە ١٠ی مانگی خەزەڵوەر خوێندکاران لە زانکۆ جۆراو جۆرەکان بێچگە لە دانی دروشمی شۆڕشگێڕانە کۆمەڵێک بەیانیەی خەباتکارانە و رۆشنگەرانەشیان خوێندەوە.

  خوێندکارانی ١٣ زانکۆی و دانشکەدەی سەرتاسەری وڵات بە شێوەی هاوبەش ڕاگەیاندنیان بڵاو کردوە. لە بەشێک لە بەیانیەکەدا هاتوە:” رۆژێک فەزای زانکۆکان، کە هی ئێمەیە وەردەگرینەوە، رۆژێکی نە زۆر دوور. ئێمە کە لە خوێنی ئازیزانمان خۆش نابین. ئێمە کە ئەمجارە بە خورشید و رۆژێکی گەرم گەش و پڕتینی وەها لە ئاسۆدا هاوتوینەوە کە ساتۆرەکانتانی دەستیشتان دەتوێنێتەوە.

لەبەیانیەکەداجەختکراوەتەوەکەخوێندکارانباوەڕیانبەڕژیمێکنییەرۆژانەخەك،بەلاووتازەلاوەوەدکوژێ،یانزیندانیاندەکات.

  لە بەشێک لە بەیانیەی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی چەمڕاندا هاتوە:” سەد شەرمەزاری بۆ کلاس و هەزاران نەفرەت لە دەرسێک کە لەسەر بێ تەفاوەتی، لەسەر خوێنی بێ تاوان، لەسەر ڕاحەت تەڵەبی و لەسەر ئازاردانی ژنان بینا کرابێت“.

کۆمەڵێکیزۆرلەخوێندکارانیزانکۆیتارانلەڕاگەیەندراویخۆیاندارووبەسەرکوتگەرانوتویانە:” چۆنتان حاڵی بکەین کە سەرکوت ئێوە وڵام وەرناگرێتەوە. نە سەرکوتی زاڵمانەتان و نە قەدەغە کردنی شێوازەکانی، ناتوانێ بەربە کۆبوونەوەی ئێمە بگرێت؛ لەبەر ئەوەی خوێندکار لە وشیار ترین، بوێر ترین و یەکگرتو ترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە و هەوڵەکانتان بۆ چاوترسێن کردن سەمەرێکی نابێت.”

  ئەوان لە کۆتایی بەیانیەکەیاندا هۆشداریان داوە کە ئەگەر هەموو خوێندکارانی دەستبەسەرکراو بە خێڕایی ئازاد نەکرێن تاکتیکی خۆڕاگرانە تر لە خەبات لەدژی دوژمن دەگرنە بەر.

  خوێندکارانی کۆلیژی هونەری زانکۆی ئەلزەهرا لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسیویانە:” هۆشداری ئەدەینە سەرۆکی زانکۆ کە ئەگەر دەست لە دەرکردنی خوێندکارەکان هەڵنەگرن، لەپاڵ دەرکردنی بەیانیەدا ڕێگای دیکەش دەگرینەبەر. لە هیچ کلاسێکدا بەشداری ناکەین، نایەڵین بۆ چرکەیەکیش فەزای زانکۆ ئارام بێت، و دڵنیا بن کە ساتێک ڕووی ئارامی بە خۆتانەوە نابینن. هۆکاری ئەم قین و توڕەییە لە بڕیارەکانی خۆتاندا بدۆزنەوە.” 

  لە بەیانیەی هاوبەشی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان و عولومی پزیشکی ئیسفەهاندا هاتوە کە تا ئازاد کرانی زیندانیانی خوێندکار و ڕاگرتنی توندوتیژیەکان ئێمە کلاسەکانی دەرس بایکۆت دەکەین. لەبەر ئەوەی پێنانە نێو کلاسەوە و قەڵەم بە دەستەوە گرتن بۆ ئەوان وەک ئەوە وایە پێ و قەڵەم بنێنە نێو جەوهەری خوێنی هاوتەمەنەکانیانەوە.

  خوێندکارانی ئازدی واحیدی تارانی غەرب، خوێندکارانی کۆلیژی مەعدەنی زانکۆی تاران، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی عولوم و فەرهەنگ و کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ خاجە نەسیر لە بەیانەی جوداگانەدا نووسیویانە: تا خوێندکارانی دەستبەسەرکراو ئازاد نەکرێن و نەگەڕێنەوە بۆ سەر کلاس و نێو خابگاکانیان، ئەوانیش ناچنەوە سە کلاس. ژمارەیەکیان هەڕەشەیان کردوە کە ئەگەر داخوازیەکانیان وڵام نەدەرێتەوە لە زانکۆدا ماندەگرن.

  توانایی خەبات و خۆڕاگریی جێی شانازی کچان و کوڕانی خوێندکار و بوێریی ئەوان لە بەرانبەر هێزە وەحشیەکانی ڕژیمدا لە ورە و بوێری تێکۆشەرانی ئاخێزی ئەم دواییە و هەروەها تەربیەتی چینایەتیانەوە سەرچاوەی گرتوە. خوێندکاران، کە زۆربەیان منداڵانی بنەماڵە کرێکاری و زەحمەتکێشەکانن، لە ماوەی خەباتی دژی  ڕژیمی و دژی سەرمایەی خۆیاندا بە شێوەی بەردەوام یەکگرتویی خۆیان لەگەڵ کرێکاران بە دروشمی:” ئێمە منداڵانی کرێکارانین لەگەڵیانینوەربیر هێناوەتەوە.