کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خوێندنی سروود و به‌یاننامه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی ئێرانی به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكییان ئه‌نجام دا و له‌ چالاكییه‌كه‌یاندا وێڕای خوێندنی سروود و به‌یاننامه‌، ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌ هه‌موو ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.

له‌ سه‌ردێڕی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: “له‌ ٨ی مارسه‌وه‌ تاكوو شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی” خه‌باتی بێ وچانی ژنان دژبه‌ جیاوازی و سیته‌م جێگه‌ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزی بۆ خۆی دیاری كردووه‌ و تێ ده‌كۆشێت تاكوو جیهانێكی شیاو درووست بكات. سیسته‌مه‌ پیاوسالاره‌‌كان به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ هێزی سه‌رمایه‌، مه‌زهه‌ب و كولتووری كونه‌په‌ره‌ستانه هه‌وڵیان دا پاشه‌كشه‌ به‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ بكه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌شدا ده‌ستیان له‌ هیچ جۆره‌ جه‌نایه‌ت و توندووتیژییه‌ك نه‌پاراست. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ژنان به‌هێزتر له‌ هه‌میشه و به‌ هاوكاری بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاری، كرێكاری، ژینگه‌پاریزی و…..هه‌تد هه‌وڵ ئه‌دات جیهانێكی بێ جیاوازی و پڕ له‌ شادی، یه‌كسانی و ئازادی بۆ هه‌مووان درووست بكات. تا ئه‌و كاته‌ی به‌ سه‌ركه‌وتن ئه‌گه‌ین، ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگاویش پاشه‌كشه‌ ناكه‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ سوید و كانادا

-

داخرانی كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل” له‌ ئیسفه‌هان و بێكاری كرێكاران

-

كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری “جه‌واد حه‌یده‌ری” له‌ قه‌زوێن

-

مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌و‌تی حه‌راسه‌ت

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی “كاغه‌زی پارس” له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری فه‌ردیس له‌ كه‌ره‌ج

-