به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی ئۆکراین هێرشی شەوانەی هێزەکانی “ڤلادیمێر پوتین”، سەرۆک کۆماری ڕووسیه‌یان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین ڕاگەیاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی شەوانەی هێزەکانی “ڤلادیمێر پوتین”، لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین یەکەم پێشڕەوی گەورەی ئەم هێزانە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بووه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، ڕووسیا لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٠ هەزار سەرباز و ١٨٠٠ تانکی به‌مه‌به‌ستی هێرشکردن بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه کۆکردۆتەوە.