کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

خواستی هاوبه‌ش، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران هاوڕێز و یه‌كگرتوو ده‌كات

لهسهرووبهندی دوو ڕۆژی گرینگی مێژروویی و خهباتكارانهی ساڵ دان. ڕۆژی جیهانیی كرێكار و ڕۆژی موعهلیم. لهتهقویمی ئێران دا، ئهمساڵ، ههر دوو ڕۆژهكهبوونهته١٢ی مانگی گوڵان كهبهرابهرهلهگهڵ ئهوهڵی مانگی مهی. ئهگهرچی ئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی كرێكار، ڕۆژێكی جیهانیه، بهڵام ڕۆژی موعهلیم لهئێران بهچهندین هۆكاری تایبهت، ١٢ی گوڵان دیاری كراوه‌. ئهم بۆنانه، لهبوار دهور و نهخشی خهباتی چینی كرێكار و خهباتی موعهلیمان، وهك دوو بزووتنهوهی پایهداری كۆمهڵایهتی، لهگۆڕانكاریهسیاسیهكانی ئێراندا، بهردهوام گرینگیهكی تایبهتیان بووه‌.

١٢ی گوڵان، ڕۆژی ڕهسمیی موعهلیمهلهئێران. ئهگهرچی كۆماری ئیسلامیی ئێران بهردهوام ههوڵی داوهتا ئهم ڕۆژهبكاتهڕۆژی مهرگی یهكێك لهئاخوندهكان، بهناویموتهههری، بهڵام لهڕاستیدا، پێشینهی مێژووییی ئهم ڕۆژهدهگهڕێتهوهبۆ ساڵی ١٣٤٠ی ههتاوی و ساڵڕۆژی مهرگیئهبۆلحهسهن خانعهلی“. لهو ساڵهدا، موعهلیمانی تاران لهناڕهزایهتی بهگهڵاڵهیهك كهمافی موعهلیمانی لهبهرچاو نهگرتبوو، لهمهیدانی بههارستان، خۆپیشاندانێكی بهرینیان بهڕێوهبرد. ئهم خۆپیشاندانهلهگهڵ پهلامار و تهقهكردنی پۆلیسی شا بهرهوڕوو بۆوه‌. لهم جهرهیانهدا یهكێك لهموعهلیمهكان بهناویئهبولحهسهن خانعهلی، گوللهی بهركهوت و گیانی لهدهست دا و دوو موعهلیمی دیكهش بریندار بوون.

ڕۆژی ١٨ گوڵانی ههر ئهم ساڵه، لهكۆبوونهوهی گهورهی موعهلیماندا، بڕیارنامهیهك دهركرا كهتێیدا ١٢ی مانگی گوڵان، بۆ ڕێزلێنان لهیادی خانعهلی، وهك ڕۆژی موعهلیم ڕاگهیهندرا و بڕیار درا كهههموو ساڵێ لهم ڕۆژهدا ههموو مهدرهسهو ناوهندهفهرههنگیهكانی گشت ئێران تهعتیل بكرێن. بهدوای ئهم پهلامارهو درێژهی ناڕهزایهتی و مانگرتنی موعهلیمان لهڕۆژهكانی دواتردا، چهند گوڕانكاریهك بهسهر ڕژیمی شادا سهپا و ڕۆژی ١٢ی گوڵان، وهك ڕۆژی موعهلیم دیاری كرا.

بهڵام باروودۆخی ژیان و كاری موعلیمان لهماوهی ئهو ٥٨ ساڵهی كهلهو كاتهوهتێپهڕ بووه، نهتهنیا باشتر نهبووه، بهڵكوو بۆ زۆربهی موعهلیمهكان دژوارتر بۆوهتهوهو زیاتر كهوتوونهتهبهر ستهم و ههڵاواردن. ئهمڕۆكه، زۆربهی ههرهزۆری موعهلیمان، نهئهمنیهتێكی شوغڵیان ههیهو نهلانیكهمی حقووقێكیشیان ههیهبۆ دابین كردنی بژێوی بنهماڵهكانیان. لهوهها باروودۆخێكدا بهناچار وهدووی شوغڵی دووههم و تهنانهت سێههمیش دهكهون. موعهلیمێك كهبهجهستهو دهروونی ماندووهوهدهڕواتهسهر كلاس، ناتوانێ لهفێركردنی خوێندكارهكانیدا، ڕۆڵێكی بهرچاو ببینێ. لهبهرامبهردا، ئهو باروودۆخهی كهموعهلیمهكهتێیكهوتووه، ڕاستهوخۆ لهسهر ڕووحیهی خوێندكار و توانای فێربوویی كاریگهری دادهنێت. تهنیا كاتێك مهدرهسهكان بۆ خوێندكاران دهبنهشوێنێكی شاد و دڵخواز و  ئامادهیان دهكات بۆ فێربوون، كهموعهلیمهكان نیگهرانیی ئاستهنگیهكانی ژیانیان نهمێنێت و بهشادی و خۆشیهوهبچنهسهر كلاسهكان. ههڵبهت ئهوهش كاتێك دهكرێ كهموعهلیم لهههموو جۆر كێشهیهكی بژێوی ڕزگاری بووبێت و ئهوكات ههموو حهول و خهمی فێربوون و فێركردنی خوێندكار بێت.

بهڵام كێشهی كاری موعهلیمان لهناوهندهكانی فێركردن دا، لێرهدا كۆتایی نایه‌. بهدهر لهكلاسهقهرهباڵغ و نائهمن و بێبهش لهئیمكاناتی سهرهتایی فێركردن و گهلێك كهم وكوڕیی دیكه، موعهلیمان ناچارن كهپهرهپێدهری نێزامێكی ئامووزشی بن كهلهڕیشهوهپڕهلهخورافهو كۆنهپهرستی. موعهلیمانی ئێران مهحكوومن بهوهیكهلهنزیكهوهشایهدی بهكردهوهدهرهاتنی گهلێك گهڵاڵهی دژهفهرههنگی و سووكایهتیهكانی ڕژیم بن لهناوهندهكانی فێركردندا ، لهوانهجیا كردنهوهی خوێندكاران بهپێی ڕهگهز، ناردنی خوێندكاران بۆ دیتنی بهرهكانی شهڕی ٨ ساڵهی نێوان ئێران و عێراق لهژێر ناوی كاروانی ڕاهیانی نوور و هیتر. بێ گومان، وهها باروودۆخێكهكهجهستهو دهروونی موعهلیمهكان، ماندوو و پهرێشان دهكات.

لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، بزووتنهوهی موعهلیمانی ئێران، لهسهر میحوهری خواستی ئازادیی موعهلیمانی بهندكراو، ههڵوهشاندنهوهی سیاسهتی خسووسی سازیی ئامووزش و پهرهوهرش، بهڕهسمی ناسینی موعهلیمانی حهقولتهدریسی و پێش سهرهتایی و شیركهتی كهلهلایهن شیركهتهپهیمانكاریهكانهوه، بۆ ئامووزش و پهروهرش كار دهكهن، لهئاستێكی جهماوهری و بهریندا درێژهی بووه‌. ئهم خهباتهسهرهڕای دهسبهسهر كردن و دهركردن و خوڵقاندنی بهربهستی شوغڵی، موعهلیمانی نهترساندووهو لهپهیگیر كردنی خواستهكانیان ڕاینهگرتوون.

دوایین ڕاپۆرتهكان، باس لهتوندبوونهوهی گوشارهكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سهر كۆمهڵگهی موعهلیمان دهكات. لهئێستادا، ژمارهیهكی زۆر لهموعهلیمانی خۆشناو و خهباتكار و چالاكانی موعهلیم لهزیندانهكاندا بهسهر دهبهن. مهحكووم كردنی موعهلیمی خهباتكار، محهممهد حهبیبی به١٠ ساڵ زیندان، لهگهڵ كاردانهوهی توندی ئهنجومهنهسینفییهكانی موعهلیمان لهسهرتاسهری ئێران ڕووبهڕوو بووهتهوه‌. لهسهروبهندی ١٢ی گوڵان، ڕۆژی موعلیم، بهدهیان بهیانییهلهلایهن بهشهجۆراوجۆرهكانی بزووتنهوهی موعهلیمان لهمهحكووم كردنی كۆماری ئیسلامی و لهدیفاع لهناوبراو و موعهلیمی دهستبهسهر كراو، ئیسماعیل عهبدی و باقی موعهلیمانی بهندكراو، بڵاوبوونهتهوه‌. محهممهد ڕهمهزان زاده، سهعید حهقپهرهست، عهلی فروتهن، مستهفا ڕۆباتی، حهسهن جهوههری، حهمیدڕهزا ڕهجایی و حسێن ڕهمهزان پور، لهبێدادگای ڕژیم سهرجهم به٤١ ساڵ و ٨ مانگ زیندان و ٢٢٢ زهربهشهللاق مهحكووم كراون. ناهید فهتحیان هێستاش ههروا لهبیلاتهكلیفیدا ڕاگیراوه‌. ههمووی ئهمانهبهشێكن لهسیاسهتی سهركوتگهرانهی كۆماری ئیسلامی دژبهموعهلیمانی زهحمهتكێش و خهباتكار.

لهسهروبهندی ئهوهڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار و ١٢ی گوڵان ڕۆژی جیهانیی موعهلیم، پێویستهجارێكی دیكهتهئكید بكرێتهوهكهبزووتنهوهی كرێكاری و بزووتنهوهی موعهلیمانی ئێران، خواست و داواكاریی هاوبهشیان ههیهو بهكردهوه، دژبهكۆماری ئیسلامی و دژ بهو پهیوهندهزاڵمانهو چهوسێنهرانهیهی كهڕژیم داكۆكیكاریهتی، یهك ڕیز و یهكگرتوویان دهكات.

بابەتی پەیوەندیدار

بەردەوامبوونی خەبات لەپێناو زیادکردنی حەقدەست

-

ڕەنگدانەوەی هێزی جەماوەر لە سیمای پەریشانی ڕژیمدا

-

سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحد و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

چاوەڕوانییەکان لە بزووتنەوەی دانشجوویی لە ساڵی نوێی خوێندندا

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ١٤٠٢ – ١٤٠٣

-

ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا

-