كۆرۆنا له ئێران، به‌تایبه‌ت له‌ناو كرێكاران و له ناوچه بێبه‌شه‌كان هه‌روا قوربانی ده‌ستێنێت. تا ئه‌م ڕێكه‌وته پتر له شه‌ش ملیۆن و شه‌شسه‌د و په‌نجا و حه‌وت هه‌زار كه‌س له ئێران تووش بوون و زیاتر له ٣٣٢ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌م ئامارانه، سه‌ره‌ڕای هه‌ر شك و گومانێك له‌سه‌ر ڕاست و درووست بوونیان، هه‌وڵ گه‌لێك ده‌خاته ده‌ستووری كاری كرێكارانه‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ له به‌یانییه‌یه‌كدا له‌ژێرناوی “خواستی ده‌ستبه‌جێی كرێكارانی نه‌وت به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشیی كوشنده‌ی كۆرۆنا”، نووسیی: “له‌حاڵێكدا كه كۆرۆنا بۆ جارێكی دیكه توندتر بووه‌ته‌وه خه‌ڵك له پێداویستیی ته‌ندرووستی و ده‌رمانی بێبه‌رین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌رپرسان ده‌یانزانی دووباره شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا وڵات داده‌گرێت به‌ڵام دیسانیش هیچ كارێكیان نه‌كردووه و خه‌ڵكیان به حاڵی خۆیان ڕه‌ها كردووه”. له درێژه‌ی به‌یانییه‌كه‌دا هاتووه:
“له ئۆستانی بووشێهر كه زۆرێك له ئێمه كرێكارانی پڕۆژه‌یی خه‌ریكی كارین هیچ ڕێكارێكی ڕوون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه بوونی نییه و واكسیناسیۆنیش به‌جیددی وه‌رنه‌گیراوه به‌جۆرێك كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێوه‌ی به‌رچاو ژماره‌ی تووشبووان تا ٥٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ. باروودۆخه‌كه ئه‌وه‌نده ناله‌باره كه نه‌خۆشه‌كان جێگایان نابێته‌وه و له ڕێڕه‌وی نه‌خۆشخانه‌دا خه‌وتوون”.
له‌م به‌یانییه‌یه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵ و ته‌وه‌رێك كه هه‌موویان واقعین. له‌و كاته‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨ به‌ڕه‌سمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیمه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا ده‌ركردنی كرێكاران ده‌ستی پێكرد. له ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌دا به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كار له ئۆستانی ئیسفه‌هان پێشبینیی كرد كه قه‌راردادی نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ئۆستانه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه دووباره ناكرێته‌وه. له یه‌كی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠دا ڕاگه‌یه‌ندرا كه ٩٠٠ هه‌زار كرێكار پیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. كابینه ئیدیعای كرد كه به دانی بیمه‌ی بێكاری یارمه‌تیده‌رێ كرێكارانێك بووه كه یاسای كاریان به‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئاشكرایه كه كرێكارانێكی زۆر بوونیان هه‌یه كه به‌شێوه‌ی ناڕه‌سمی كار ده‌كه‌ن و كرێكارانی بێكاركراو ته‌نانه‌ت بیمه‌ش نین تا بتوانن بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. به‌ده‌ر له‌م بابه‌ته‌ش پێویسته سه‌ره‌نج بدرێته واقعییه‌تێكی دیكه. یه‌ك ملیۆن كه‌س له كرێكارانی دامه‌زراوی ناوچه‌ی ئازاد و تایبه‌ت، له‌وانه كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت، به‌ڕه‌سمی یاسای كاریان به‌رناكه‌وێت تا بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. كه‌وابوو ئه‌و خاڵه‌ی كه له به‌یانییه‌ی شۆرادا هاتووه واقعییه و كرێكاران به‌ڕاستی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به حاڵی خۆیان ڕه‌ها كراون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی بێكاركراو بۆ گوزه‌راندنی ژیانیان ناچار بوون ڕوو بكه‌نه كاری ده‌ستفرۆشی و ته‌نانه‌ت زبڵگه‌ڕی. ئه‌مجۆره پیشانه كرێكارانی ڕه‌هاكراوی سه‌ر شه‌قامه‌كانی زیاتر خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا. به‌شێكی زۆر له كرێكاران له شوێنه پڕ جه‌معییه‌ته‌كاندا ده‌ژین. كه‌وابوو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان، له ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌م په‌تایه، له مه‌ودادانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌ره‌نتینه كردنی خۆیان بێبه‌رین. بۆ زۆربه‌یان له نه‌خۆشخانه‌كان هیچ شوێنێك بوونی نییه و ڕێژه‌ی مه‌رگ به‌تایبه‌ت له‌ناو به‌ساڵاچووانی چینی كرێكاردا له‌سه‌رێیه. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پێویسته منداڵانی كرێكار و به‌تایبه‌ت زبڵگه‌ڕان، كه زۆربه‌یان ئه‌فغانستانین، له‌به‌رچاوبگرین كه چ مه‌ترسی گه‌لێك هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات. ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری باشتربوونه‌وه‌ی كه‌سی تووشبوو تا ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ دواهاتی ئه‌م په‌تایه له‌وانه سترێسی درێژماوه و كێشه‌ی ته‌ندرووستیی ده‌روونی به‌ره‌وڕوون.
به‌ڵام وه‌زعی كرێكارانێك كه پیشه‌ی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، له به‌رامبه‌ر ویرووسی كۆرۆنادا جیاوازییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ بێكاران نه‌بووه و نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكاران كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه نه‌خستووه‌ته ئیختیار كرێكارانه‌وه و شوێنه‌كانی كاریان به‌درووستی گه‌ندبڕ نه‌كردووه. نه‌بوونی سیستمی پشتیوانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێویست له‌ناو كۆماری ئیسلامی و هه‌زینه نه‌كردنی خاوه‌نكاران، ده‌وڵه‌ت و شێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له ناوه‌نده‌كانی كار به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هێزه‌كانی ڕژیم كه له هه‌ر حه‌ره‌كه‌تێكی به‌كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ترسێن ته‌نانه‌ت پێداویستییه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیم و كۆمیته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان كه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش ده‌ست به كاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بوون، دابین كرد. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كارشكێنییه‌كان، چالاكانی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵایه‌تی هێستا ده‌ستیان له هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵنه‌گرتووه و به‌ش به‌حاڵی خۆیان خه‌ریكی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاسه‌وار و دواهاته‌كانی ویرووسی كۆرۆنان له‌ئاستی كۆمه‌ڵگادا.
شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت له به‌یانییه‌ی خواستی ده‌ستبه‌جێی كرێكارانی نه‌وت به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشیی كوشنده‌ی كۆرۆنا، هه‌وڵی پێویست له باروودۆخی ئێستایدا به‌مجۆره كۆبه‌ندی كردووه:
“له به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌مته‌رخه‌می و كوشتاری به‌ئانقه‌سته، پێویسته خودی ئێمه كرێكاران و خه‌ڵك كارێك بكه‌ین. پێویسته به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان به‌ره‌نگاری ئه‌م باروودۆخه مه‌ترسیداره ببینه‌وه. بۆ جارێكی دیكه پێویسته له‌سه‌ر خواستی ده‌رمانی به‌خۆڕایی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهێنانی پرۆتۆكۆلی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ئكید بكه‌ین.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م باروودۆخه مه‌ترسیداره‌دا شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت له‌سه‌ر خاڵه‌كانی خواره‌وه ته‌ئكید ده‌كات:
كڕینی واكسێنی جێگای متمانه و واكسیناسیۆنی به‌خۆڕایی بۆ هه‌مووان، باشتركردنی وه‌زعی نه‌خۆشخانه‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ستاندارده ده‌رمانییه‌كان، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ده‌ستبه‌جێی پرۆتۆكۆله‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی له شوێنه‌كانی كار، له شوێنه گشتییه‌كان و له هه‌موو شوێنێك، دامه‌زراندنی ده‌ستبه‌جێی په‌رستارانی گرێبه‌ستی كاتیی ٨٩ ڕۆژه و دامه‌زراندنی په‌رستار به ڕاده‌ی پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان و لابردنی گوشاری كار له‌سه‌ر په‌رستاران.”