به پێی دوایین ڕاپۆرتی بانكی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێعتباری سویس، له ساڵی ٢٠٢٠دا له حاڵێكدا كه نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ له جه‌رگه‌ی قه‌یرانی ڕوو له قووڵ بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری چه‌ند ملیۆن مرۆڤی ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانه‌كان كردووه، ژماره‌ی ملیۆنێرهكانی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته دوو ملیۆن و ٧٣ هه‌زار كه‌س به ملیۆنێرهكانی ئه‌مریكا، ٦٣٣ هه‌زار كه‌س به ملیۆنێرهكانی ئاڵمان و پتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به میلیۆنێرهكانی ئۆسترالیا ئیزافه بوون. بێجگه‌له ملیۆنێرهكان، ملیاردێرهكانیش له ماوه‌ی ١٢ مانگی ڕابردوودا قازانجی كهڵانیان كردووه. له‌م ماوه‌یه‌دا ٦٥٠ ملیاردێر له ئه‌مریكا ئاستی سه‌روه‌ته‌كه‌ی خۆیان گه‌یانده یه‌ك تریلیۆن و ٢٠٠ ملیارد دۆلار. ته‌نیا جێف بهزۆس، خاوه‌نی كۆمپانیی ئامازۆن كه كرێكارانی له باردوودۆخی مه‌ترسیداری كۆرۆنادا ناچار به‌كار كرد و بههۆیهیهوه ژمایهكی به‌رچاو گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌م ماوه‌یه‌دا ٢٠٠ ملیارد دۆلاری به سه‌روه‌تی خۆی زیاد كرد. ئه‌و به‌نیازه به‌و پاره‌یه‌ی كه له ده‌ستڕه‌نجی یه‌ك ملیۆن كرێكاری بێ‌ماف و بێبه‌ش به‌ده‌ستی هێناوه، بۆ فه‌زا سه‌فه‌ر بكات.
ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیۆنێرهكانی جیهان سه‌رجه‌م ٧ و ٤ دههومی له‌سه‌دیان به سه‌روه‌ته‌كه‌یان زیاد كردووه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی تۆژینه‌وه‌ی “كه‌پ جێمنای” له ڕاپۆرتێكدا نیشانی دا كه ژماره‌ی ملیۆنێره ئێرانییه‌كانیش له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی واته له ده‌وره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، گه‌یشتووه‌ته ٢٥٠ هه‌زار كه‌س و ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی سه‌روه‌تیان بۆ پتر له بیست و چوار و سێ دههومی له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئێران له ساڵی ڕابردوودا ڕێكۆردی ڕێژه‌ی زیادبوونی سه‌روه‌تیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان شكاندووه. گۆڤاری “فۆربێس” كه به گۆڤاری ملیۆنێرهكان ده‌ناسرێت، له بابه‌تێكیدا له‌ژێرناوی “له‌سه‌ر مانگ“، ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ته‌ئید كردووه و پێشوازیی لێكردوون. ئه‌م سه‌روه‌ته كێوئاسایه كه حاسڵی ده‌ستڕه‌نجی كرێكاران و سه‌خاوه‌تی سرووشته، به‌خاتری ئه‌وه‌یكه نه‌خراوه‌ته بواری به‌رهه‌مهێنانه‌وه و زه‌رفییه‌تی قومارخانهكانیشی پڕ كردووه، له ناوه‌نده ماڵییه‌كان و به‌تایبه‌ت له به‌هه‌شته ماڵیاتییهكاندا كه‌ڵه‌كه كراوه. ئه‌م پارانه به قه‌ولی “ئاكسفام“، دامه‌زراوه‌ی به‌ناوبانگی خێرخوازیی جیهان، ده‌توانێ واكسێنی به‌خۆڕایی بۆ ملیاردها مرۆڤ دابین بكات و له ئاستی جیهاندا هه‌ژاریی پێ ڕیشه‌كێش بكرێت.
ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا، به‌شێوه‌ی ڕووتین ساڵه‌هایه كه بڵاو ده‌بنه‌وه. ئه‌وان له هه‌ر قۆناغێكی تایبه‌تدا ڕۆڵێكی تایبه‌تیشیان هه‌بووه. ئه‌م ڕاپۆرتانه له په‌نا ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ناوه‌نده ماڵییه گه‌وره‌كانی بورژوازی، له‌وانه سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو، ده‌یانهه‌وێ نیشانی بده‌ن كه سیستمی سه‌رمایه‌داری، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی باو، له‌حاڵی چوونه‌ده‌ره‌وه له قه‌یرانه و هه‌روا توانای خوڵقاندنی سه‌روه‌ت، دابین كردنی پیشه و ژیانێكی خۆشبژێوی هه‌یه. به‌ڵام واقعییاتێك هه‌ن كه ئه‌م جۆره ته‌بلیغاتانه ده‌به‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی بانكی ناوه‌ندیی بریتانیا، قه‌یرانی ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری له ٣٠٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنه بووه. چینی كرێكار به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه و به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی نێئۆلیبرالیسمی ئابووری، له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا شایه‌دی لاوازبوونی توانای كڕین و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی داهاتی بووه. ژنان و پیاوانی كرێكار به وه‌رگرتنی وام له بانكه‌كان هه‌وڵیان داوه تا ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ئاستێكی گونجاو‌دا ڕابگرن. ئه‌و پاره كێوئاسایانهی كه به‌هۆی هێنانهخوار و فریزكردنی حه‌قده‌ستی هه‌ر ئه‌م كرێكارانه له بانكه‌كاندا كه‌ڵه‌كه كراون له‌ژێرناوی وام ده‌درێته‌وه به‌خۆیان بۆ ئه‌وه‌یكه كارخانه‌كان تا ئاستێك توانای به‌رهه‌مهێنانی كاڵای جۆراوجۆریان هه‌بێت. سوودی وامهكان، ده‌ركردنی كرێكاران و هه‌رزان بوونی هێزی كار بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌رده‌وام هه‌ژاران هه‌ژارتر و سه‌رمایه‌داران ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن. به‌ڵام چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی سه‌روه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كان له هه‌مان حاڵ‌دا حاسڵی ته‌رخان كردنی تریلیۆنها دۆلاری بانكه ناوه‌ندییه‌كان به به‌شی ئابووری، ڕاگرتنی به‌هره‌ی دامه‌زراوه ماڵییه‌كان نزیك به سفر و له‌سه‌رێ هێشتنه‌وه‌ی فریوكارانه‌ی قیمهتهكان له بازاڕه‌كانی بوورسیشه. له ئێستادا بوورس به‌ته‌واوی له به‌رهه‌مهێنان جیا كراوه‌ته‌وه و چاپی پاره‌ی كهڵان و بێ پشتیوانه له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كانه‌وه بووه‌ته هۆی خوڵقانی تهوهرۆمێكی ههوسارپساو كه به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش زیاتر نوقمی هه‌ژاری ده‌كات.
تهوهرۆمی ههوسارپساو له گشت وڵاتانی سه‌رمایه‌داری، چ پێشكه‌وتوو بێت یان له حاڵی گه‌شه، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی به‌رده‌وام به‌زر ده‌كاته‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم له وڵاتێكی وه‌كوو ئێران له‌سه‌رووی ٥٠ له‌سه‌ده و سه‌باره‌ت به هێندێك پێداویستیی سه‌ره‌كیی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ئه‌م ڕێژه‌یه تا ٩٧ له‌سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه. له جه‌رگه‌ی باروودۆخی ناله‌باری ئێستادا، داخوازییه‌كانی وه‌ك بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیاتی ملیۆنێر و ملیاردێره‌كان به‌تایبه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بووه‌ته داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری. له په‌نا ئه‌م داخوازییهوه، زیادكردنی حه‌قده‌ست، گۆڕینی گرێبه‌ستی كاتی و په‌یمانی به گڕێبه‌ستی دایمی و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی په‌یمانكاران، بووه‌ته خواستی گشتیی كرێكاران. خه‌ڵك شایه‌دی به‌دواداچوونی ئه‌م خواستانه له‌ڕێگه‌ی خه‌بات و مانگرتنی ئه‌م دوایانه‌ی كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان له ئێران، به‌تایبه‌ت پتر له سه‌د هه‌زار كرێكاری نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی بوون. ئه‌م مانگرتن و خه‌باته، كه ئاوێته‌ی بانگه‌وازی پێكهێنانی ڕێكخراوی كرێكاری و شۆڕشگێڕانه‌یه، له‌سه‌ر به‌ستێنی باروودۆخی قهیراوانیی بورژوازیی جیهان و ئیفلاس هێنانی كۆماری ئیسلامی، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێران به‌ره‌و باروودۆخی شۆڕشگێڕانه به‌رێت.