به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئێرانی وێڕای هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوتی ڕژیم، به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن و لاوانی شۆڕشگێڕ به كۆكتل مۆلۆتۆف ناوه‌نده‌كانی به‌سیج و سپای پاسدارانی ڕژیم ده‌سووتێنن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران كچان و ژنانی شۆڕشگێر به تۆڕدانی حیجابی ئیجباری خۆیان بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئاماده ده‌كه‌ن و بوێرانه ڕووبه‌ڕووی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ده‌بنه‌وه. له شاری تاران لاوانی ئازادیخواز تراكتیان بڵاو كرده‌وه و له شاری برووجن، تێكۆشه‌ران دیواری شاره‌كه‌یان به دروشم نه‌خشاند. له كرمان و مه‌شهه‌د ئازادیخوازان وێنه‌كانی “موحسین شكاری” و “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می“یان بڵاو كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ڕێگه‌ی شه‌هیدان درێژه‌ی هه‌یه. له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران، ئه‌هواز، كرمان و قوم بنكه‌كانی به‌سیج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه سووتێندرا. له شاری ته‌ورێز لاوانی تێكۆشه‌ر تاوه‌ری موخابراتیان سووتاند و یادی “ئایلار حه‌قی“یان به‌رز ڕاگرت.