کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خه‌باتی ژنان و كوڕانی ئازادیخوازی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

خه‌باتی ژنان و كوڕانی ئازادیخوازی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی 1

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنانی ئێرانی وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ و سه‌ركوتی ڕژیم، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌بێ حیجابی ئیجباری له‌ شوێنه گشتیه‌كان پیاسه‌ ده‌كه‌ن و لاوانی شۆڕشگێڕ به‌ كۆكتل مۆلۆتۆف ناوه‌نده‌كانی به‌سیج و سپای پاسدارانی ڕژیم ده‌سووتێنن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران كچان و ژنانی شۆڕشگێر به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری خۆیان بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشیژینائاماده‌ ده‌كه‌ن و بوێرانه‌ ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان ده‌بنه‌وه‌. له‌ شاری تاران لاوانی ئازادیخواز تراكتیان بڵاو كرده‌وه‌ و له‌ شاری برووجن، تێكۆشه‌ران دیواری شاره‌كه‌یان به‌ دروشم نه‌خشاند. له‌ كرمان و مه‌شهه‌د ئازادیخوازان وێنه‌كانیموحسین شكاریومحه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌مییان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند كه‌ ڕێگه‌ی شه‌هیدان درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ شاره‌كانی كه‌ره‌ج، تاران، ئه‌هواز، كرمان و قوم بنكه‌كانی به‌سیج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه‌ سووتێندرا. له‌ شاری ته‌ورێز لاوانی تێكۆشه‌ر تاوه‌ری موخابراتیان سووتاند و یادیئایلار حه‌قییان به‌رز ڕاگرت.