کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خه‌باتی بێ وچانی ژنان دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كچان و ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان و ئێران وێڕای سه‌ركوتی وحشیانه‌ی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌ده‌ن و به‌ بێ حیجابی ئیجباری له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان پیاسه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ند ویدیۆ له‌ هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ژنان بڵاو كراوه‌ كه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو كۆمه‌ڵگا دا درووست كردووه‌ و ژنان وێڕای ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه‌، به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری درێژه‌ به‌ خه‌بات ئه‌ده‌ن. له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كان ژنانی شۆڕشگێڕ وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی ژینا‌ به‌ جل و به‌رگیانه‌وه‌ ده‌چه‌سپێنن و له‌ نێو شه‌قامه‌كاندا پیاسه‌ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كچانی ئازادیخواز دیواری شاره‌كانیان كردۆته‌ گۆڕه‌پانی خه‌بات دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و به‌ نووسینی دروشم، پشتیوانی خۆیان له‌ تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕا ئه‌گه‌ینن.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-