کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

خه‌باتی بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان و ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، كچان و ژنانی ئازا و بوێری كوردستان و ئێران به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌ شوێنه گشتیه‌كان پیاسه‌ ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، هێزێكی زۆری لیباس شه‌خسی و ئینتزامی له‌ شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌ جێگیر كراون، به‌ڵام كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ تۆڕدانی حیجابی زۆره‌ملێ وڵامی بێڕێزییه‌كانیان ئه‌ده‌نه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ پاركی قه‌یته‌رییه‌ی تاران، كچان و كوڕانی ئازادیخواز مه‌راسمی سه‌ما و شایی ڕه‌شبه‌ڵه‌كیان به‌ڕێوه‌ برد و له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌، كاتێك هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد ده‌یانویست كچێك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، خه‌ڵك دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و كچه‌ بڕفێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-