ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٣، به‌هۆی بارینی ڕێژنه‌ی باران له عنایه‌ت ئابادی جیرۆفت ١٥ شارومه‌ند ونبوون و به‌شێكیان منداڵانی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فغانستانی كه له باخه‌كانی عنایه‌ت ئابادی جیرۆفت كرێكارییان كردووه كه‌وتوونه‌ته نێو لافاو و ١٣ كه‌س كه به‌شێكیان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كانیان له نێو قۆڕ و لم دا ده‌رهێندراوه. ته‌رمی كه‌سێكی دیكه كه خاوه‌نی به‌نزینخانه‌یه‌كی جیرۆفت بووه و بۆ ڕزگاركردنی منداڵه‌كان چووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاگوزاری خێراوه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی دوو كه‌سی دیكه دیار نییه.