بەپێی زانیارییەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەی گیانلەدەستدان لەو بەلەمەی رۆژی هەینی لە دەریای ئێژه نقوومبوو بۆ 30 کەس بەرزبووەتەوە. ئەوە سێیەم رووداوی نقوومبوونی بەلەمی کۆچبەرانە كه لە ماوهی سێ رۆژی ڕابردوو لە دەریای ئێژه ڕوویدابێت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بەرەبەیانی رۆژی شەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نزیک دوورگەی “پارۆس”، لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستدا، ئهو ڕووداوه له كاتێك دایه چەند کاژێرێکی کەم دوای ئەوەی 11 کۆچبەری دیکە رۆژی پێنجشەممە، لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە هەمان دەریا گیانیان لەدەستدا. شایانی باسه بههۆی زۆر بوونی جموجۆڵی بەلەمی قاچاخییەکان لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوو خنكانی كۆچبهرانی ڕووی له زیادبوون كردووه.