کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خنكانی ١٥ كۆچبه‌ ربه‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی بەلەمێک لە ده‌ریا یئێژه‌

خنكانی ١٥ كۆچبه‌ر به‌هۆی ژێرئاو كه‌وتنی بەلەمێک لە ده‌ریای ئێژه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بەلەمێکی کۆچبەران بە نزیکەی ٤٠ سەرنشینەوە لە دەریای ئێژه‌ ژێر ئاوکەوت و بەھۆیەوە لانیکەم ١٥ کۆچبەر گیانیان لە دەستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ھەواڵنێری ڕۆیتەرز، بەرەبەیانی پێنجشه‌ممه‌، بەلەمێکی کۆچبەران لە لێواراوه‌كانی دوورگەیلیسبۆسی یۆنان لە ناوەندی دەریای ئێژه‌ ژێرئاوکەوت و تائێستا تیمە دەریاییەکانی یۆنان پێنج کۆچبەریان لە خنکان ڕزگارکردووە و تەرمی ١٥ کۆچبەریش دۆزراوەتەوە و ٢٠ كۆچبه‌ریش بێسه‌روشوێنن.