گاردی لێوارئاوی توونس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری ٢٩ په‌ناخوازی ئه‌فریقایی له لێوارئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته، ١١ كه‌س له‌وانه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ئه‌م به‌له‌مه له‌حاڵێكدا ژێرئاو كه‌وتووه كه كه لێوارئاوه‌كانی توونسه‌وه به‌ره‌و ئیتالیا وه‌ه‌ڕێ كه‌وتبوون. شایانی باسه، گه‌ڕان به‌دوای سه‌رجه‌م په‌ناخوازانی دیكه هه‌روا به‌رده‌وامه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ساڵی ڕابردووش ٩٠ په‌ناخوازی ئه‌فریقایی له ڕووداوێكی هاوشێوه له لێوارئاوه‌كانی توونس گیانیان له‌ده‌ست دابوو. به پێی داتاكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی ١٢٣ هه‌زار كه‌س له‌م ڕێگه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خۆیان به یه‌كێتیی ئۆرووپا كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و ئه‌م ڕێژه‌یه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، ٢٢ هه‌زار حاڵه‌ت بووه.