به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خەڵکی شاری کرماشان کە تەمەنیان ٢٢ ساڵ و ٢٥ ساڵ بووە لە ڕوباری ئاوایی “حاجی علیانی” کرماشان بەهۆی ناشارەزایی لەمەلەکردن و زۆری ئاوی ڕوبارەکە گیانیان لەدەستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەم دوولاوە ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی پووشپەڕ بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان کردبووە ئەوناوچەیە كه به‌هۆی ناشاره‌زایی له مه‌له كردن دا گیانیان له‌ده‌ستدابوو. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه تەرمی یه‌كێكیان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی پوشپەڕ لە لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له ڕوبارەکەدا هێنراوه‌ته ده‌رێ.