کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر

خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان

سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، شەوی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەکەیان و توانراوە یەکێک لەو فرۆکانە بکاتە ئامانج و بخرێتە خوارەوە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بەرزاییەکی نزمدا بەرەو ڕۆژئاوا فڕیوون و ئەو فڕۆکەیەی کە خراوەتە خوارەوە، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەی ورد دایە بۆ ئەوەی بزانن درووست کەری کام وڵاتە و لە لایەن چ هێزێک و بە چ مەبەستێک ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە.