به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی كورد له پارێزگای خۆراسانی شومالی له دۆخێكی زۆر خراپی مه‌عیشه‌تی و بێهداشتی دا ده‌ژین و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، گوندنشینانی پارێزگای خۆراسانی شومالی، له ئاوی خاوێن، ده‌رمانگا و بێهداشت بێبه‌شن و نه‌خۆشی ساله‌ك له نێوانیان دا بڵاو بووه‌ته‌وه. وشكه ساڵی، هه‌ژاری و بێكاری كێشه‌كانی دیكه‌ی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ ناگرن و به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن.