کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ڕاحله ڕاحمی پوور له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ڕاحله ڕاحمی پوور له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین 1

“ڕاحله‌ ڕاحمی پوور” چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی، هێشتا له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان و هه‌روه‌ها پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه‌.

ناوبراو به‌ هۆی شكایه‌تی له‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی به‌ند كردنی برا و برازه‌كه‌ی، له‌ ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پیشنه‌هادی پێكرا سكاڵاكه‌ی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ هۆی له‌سه‌ره‌وه‌ بوونی ته‌مه‌نی تووشی نه‌خۆشی دڵ و هه‌روه‌ها جۆره‌های دیكه‌ی نه‌خۆشی بووه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانیه‌وه‌ بایه‌خ به‌ ته‌ندووستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ نادرێت و گیانی له‌ مه‌ترسیدایه‌.