“نه‌سرین جه‌وادی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌زیندانی ئێڤینی تاران وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه.
“نه‌سرین جه‌وادی” كرێكاری خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه. ناوبراو ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵه و چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆ ده‌بوێرن و ته‌نانه‌ت له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌شیان كردووه.