به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی ڕ‌اگوێزراو بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ناله‌باره و پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ١٢ به‌ندكراوی سیاسی له‌وانه “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی” له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” له چالاكانی كرێكاری دژبه‌ری ڕژیم، “حه‌مزه سه‌واری” و “سه‌عید ماسووری” بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه و به‌هۆی تووشبوونیان به چه‌ند نه‌خۆشی گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوانه‌یان له په‌ویوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و باری ته‌ندرستیان ناجێگیره.