كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین، نامه‌یه‌كیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی نه‌رگس محه‌ممه‌دی بڵاو كرده‌وه و خوازیاری گوازتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه بوون.
ئه‌م نامه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی وه‌كوو “وی‌دا ڕه‌بانی”، “په‌خشان عه‌زیزی”، “موته‌هه‌ره گوونه‌یی”، “ئانیشا ئه‌سه‌دوڵڵاهی”، “سپیده قوڵیان”، “گولڕوخ ئیرایی”، “شه‌كیلا مونفه‌رد” واژۆ كراوه. واژۆكارانی ئه‌و نامه وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، خوازیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ده‌رمانگای تایبه‌ت به تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوون.