به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باری ته‌ندرووستی “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” له بیسته‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی ناله‌باره و پێویستی به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌بدۆلعه‌زیز گوڵمحه‌ممه‌دی” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووس و دژایه‌تیكردنی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به دانانی وه‌سیقه، ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. ناوبراو پێشینه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده‌ی هه‌یه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه كردووه كه ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان گوازاروه به‌ڵام حازر نه‌بووه مانگرتنه‌كه‌ی بشكێنێت.